سێ ساڵ لەوە پێش، کاتێ کە بۆ یەکەم جار وانەی بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆکم لە زانستگای کوردستان، بە دەرس، دەگوتەوە، هەر چەندی سەرنجم دا، کتێبێکم وەبەرچاو نەکەوت کە بۆ وتنەوەی ئەو وانەیە، کەڵکی لێ وەربگرم. هەر ئەو کاتە بیرم لەوە کردەوە کە کتێبخانەی کوردی چەندی پێویست بە ئاوەها کتێبێکە؛ وەک ئەو نموونانە لە بەشی ئینگلیسیدا بۆ وانەگوتنەوە کەڵکیان لێ وەردەگرم. بەو پێیە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا، هەوڵم دا هەندێک کورتەچیرۆکی کوردی کۆ بکەمەوە کە بۆ وتنەوەی بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک بتوانم بە کاریان بێنم. لەم کتێبەدا هەوڵم داوە بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک، وەکوو: گەڵاڵە، کەسایەتی، گۆشەنیگاکان و ناوەڕۆک، باس بکەم و لە ڕۆمان و چیرۆکە کوردییەکاندا نموونەی بۆ بهێنمەوە. لە ڕۆمانەکاندا زۆرتر لە “گرەوی بەختی هەڵاڵە” و “گوڵی شۆڕان”ی عەتا نەهایی و “گابوڕ”ی سەید قادر هیدایەتی کەڵکم وەگرتووە. پاش هەر کام لەم بەشانە سێ چیرۆکم هەڵبژاردووە و دەقی چیرۆکەکانم هێناوەتەوە و لە ئەنجامی چیرۆکەکاندا، هەندێک پرسیارم ئاراستەی خوێنەر کردووە کە بە ئاوڕدانەوە لەو پرسیارانە، باشتڕ لە چیرۆکەکان تێ بگات و پرۆڤەیەک بێت بۆ چیرۆک خوێندنەوە.
بنهماگهلی ئهدهبی چیرۆک
- موضوع: ادبیات کوردی
- نویسندگان: زکریا بزدوده
- ناشر: دانشگاه کردستان
- شابک: 978-622-6702-45-4
- تعداد صفحات: 299
- نوبت چاپ: اول
- تاریخ انتشار: 1399
- قطع: وزیری