وەرگێڕان یەکێ له کۆنترین شێوەکانی پێوەندیی نێوان مروڤه که بەمەبەستی لێک گەیشتن ئەنجام دراوه. هەروەک یوئین رێنچائۆ، بیرمەند و تیۆرزانی وەرگێڕان، ئەڵێ: «مێژووی وەرگێڕان به ئەندازەی برجی بابل کۆنەو، له پێوەندیی نێوان زمانەکاندا رۆڵی وەرگێڕان له خوێندن و فێربوونی زمانی بیانی و دووزمانه بوون گرنگتره.» له پێناسەکردنی وەرگێڕاندا سێ چەمکی زانست، هونەر و تەکنیک دێته ئاراوه. ئەوانەی که وەرگێڕان ئەخەنه خانەی زانستەوه لایەنی زمانناسانه ئەگرن و پێیان وایه به بێ کەڵک وەرگرتن له زانستی زمانناسانه وەرگێڕان ئەنجام نادرێ. ئەوانەی که وەرگێڕان به هونەر ناوزەد ئەکەن زیاتر باسی سەلیقەی تاکی ئەکەن و ئەڵێن: وەرگێڕانیش وەکوو چالاکییه هونەرییەکانیتر دیاردەیەکی چەند لایەنەیه نەک شیکارانەو، پێویستی به یاساکانی ڕێزمان و نەحو نییه. له لایەکی ترەوه، هەندێک وەرگێڕان به تەکنیک ئەزانن و پێ لەسەر ئەو خاڵه دادەگرن که هەرکەس له وەرگێڕاندا زۆرتر خۆی ماندوو کردبێ، به پێی ئەو ئەزموونانەی لەم ڕێگەیەدا بە دەستی دێنێ له وەرگێڕاندا به تواناتر ئەبێ. بەڵام، سەركەوتن له وەرگێڕاندا تەنیا به زانستی زمانناسانەوه نەبەستراوەتەوەو، سەرەڕای ئەمەش، وەرگێڕان، هونەر به مانا رەهاکەی نییەو، تەنیا له ڕێگەی خۆماندووکردنیشەوه سەرکەوتنی وەرگێڕ مسۆگەر نابێ وەرگێڕان، بەڵام، ئاوێتەیەکه له زانست، هونەر و تەکنیک؛ واته، وەرگێڕ وێڕای ئەوەی که دەبێ خاوەن زانستی زمانناسانه بێ، دەبێ ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکگەلێک وەکوو زاراوه، چەشنی زمانی، زاراوەی کۆمەڵایەتی، مێژوویی، جوگرافی، گوتار، شێوازی نووسین و هتد هەبێ.
شیعری ئینگلیزی
- موضوع: شعر انگلیسی قرن بیستم
- نویسندگان: ئومید وەرزەندە، بەختیار سەجادی
- ناشر: دانشگاه کردستان
- شابک: 964-7425-21-X
- تعداد صفحات: 249
- نوبت چاپ: اول
- تاریخ انتشار: 1381
- قطع: وزیری