کتێبی هەڵبژاردەی شیعری نالی لە لایەن دوکتۆر یەدوڵڵا پەشابادی، ئەندامی لێژنەی زانستیی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستانەوە بەرهەم هاتووە. ئەم بەرهەمە بە مەبەستی خوێندنی زانستییانە لە بەستێنی زانکۆ و توێژینگە و فێرگەکاندا هاتۆتە بەرهەم. ئامانجی سەرەکی لەم بەرهەمە ڕادەستکردنی دەقی ئەدەبییە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە زانستییانە؛ بەم ڕوانگەوە دوکتۆر پەشابادی لە کتێبەکەیاندا شێعرەکانی مامۆستا نالی دەخەنە بەر ڕاڤە و لێکدانەوەی زانستییانە. لەم کتێبەدا پۆختەیەک لە مێژووی ئەدەبی کوردی و بەتایبەت شیعری کوردی پێشکەش دەکرێت و پاشان هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی نالی لە هەفت وانەدا شی دەکرێتەوە.
هەڵبژاردەی شیعری نالی
- بابەت: هەڵبژاردن، ڕاڤە و لێکدانەوە
- نووسەر: دوکتۆر یەدوڵڵا پەشابادی
- پێداچوونەوە: نەجمەدین براخاسی (هەوار)
- ڕازاندنەوە: ئەنوەر ناسری (ئاسۆ)
- ڕووبەرگ: مەسعوود نیکخا
- پەخشانگا: زانکۆی کوردستان
- شابک: 1-09-8211-622-978
- لاپەڕە: 203
- نۆرەی چاپ: یەکەم
- ساڵی چاپ: 1403
- ئەژمار: 500 دانە
- شێوازی ڕووبەرگ: ڕەنگی
- قەتع: وەزیری
2,000,000 ریال